رەشنووسی پرۆژەیاسای چاکسازی لە لایەن حکومەتەوە پەسەند کرا
لە دوای تەواو بوونی رەشنووسی پرۆژەیاسای چاکسازی لە لایەن لیژنەی باڵای چاکسازیەوە ، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پێویستە پەسەندی بکات .
لەمبارەوە محەممەد ئیلخانی بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت ، لە ناوەڕاستی مانگی 12 پرۆژەکە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت ، هاوکات گوتیشی پەسەند کردنی ئەو پرۆژە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کوردستان بەرەو دادپەروەری هەنگاو بنێت .
سەبارەت بە یاسای خانەنشینان گووتی ، یاسای خانە نشینی کۆپی کراوی خانەنشینی عێراقیە . بەڵام دەرماڵەی فەرمانبەران ڕێک دەخرێتەوە .