سێ تەقینەوە لە بەغدا رووی داو کوژراوی لێکەوتەوە
بە پێی قسەی بەرپرسانی عێراقی لە ئاکامی ئەو تەقینەوانەدا 6 کەس کوژراون و زیاتر لە 20 کەسیش بریندار بوون .
تەقینەوەکان هاوکات لە سێ ناوچەی جیاوازی بەغدا روویان داوە .
ئەو شۆ نزیک بە کاتژمێر 8 بە کاتی بەغدا سێ تەقینەوە ڕوویان داوە ، یەکەمیان لە ناوچەی شوهەدا ئەلبەیاع لە باشوری ڕۆژئاوای بەغدا لە نزیک مزگەوتێکی شیعە ، 2 کەس کوژران و 6 ی دیکە برینداربوون
تەقینەوەی دووەم لە رێگەی ماتۆرسیکلێتێک لە نزیک بازاڕی ناوچەی شەعبی باکوری ڕۆژهەڵاتی شارەکە رووی داوەو لەوێش 3 کەس کوژران و 5 برینداربوون.
تەقینەوەی سێیەم لە ناوچەی بەلەدیە هاتۆتە ئاراوە 1 کەس کوژراوەو 6 کەسیش بریندار بوون .
تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەو تەقینەوانەی بە ئەستۆ نەگرتووە .