وەزارەتی سامانە سروشتیەكان راپۆرتی مانگانەی خۆی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

ماڵپەڕى فەرمى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانی هەرێمی كوردستان بڕى بەرهەم و داهاتى نەوتى بڵاو كردەوە رایگەیاند تێکڕای هەناردەى ڕۆژانەى نەوت نزیکەى 539 هەزار بەرمیل نەوت بووە”.

هەروەها رایگەیاندووە، مانگی 11 رۆژانە 539,895 بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، كە رۆژانە 54,161 بەرمیلی لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوور بەرهەمهاتووە و لەرێی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەکراوە.

لە مانگی 11 ئاستی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە تێکڕا 587,646 بووە.

هاوكات رۆژانە 64,102 بەرمیل لە پاڵاوگەکانی بازیان و کەلەک پاڵیوراوە، هیچ بڕە نەوتێکیش لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان نەفرۆشراوە.

داهاتی ناپوختەی نەوتی هەرێمی کوردستان 567 ملیۆن و 768 هەزار و 171 دۆلار بووە.

– بڕی 62,665,328 دۆلار وەک حەقدەست دراوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان.
– بڕی 158,528,077 دۆلار لەبری قەرزی رابردووی کۆمپانیا نەوتییەکان بژێردراوە.
– بڕی 22,000,000 دۆلار تەرخانکراوە بۆ پارەی پێترۆدۆلاری کەرکووک و خەرجییەکانی کارەبا.
– بڕێ 324,574,766 داهاتی پوختەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
– بڕی 50 ملیۆن دۆلار پارەی پێشەکی لەبری پێدانی نەوت لە داهاتوودا لە کۆمپانیا نەوتییەکان وەرگیراوە.

کۆی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتە 374,574,766 دۆلار.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر بەرمیل نەوتی بە نرخی 35 دۆلار و 5 سەنت فرۆشتووە.

Back to top button