مێسی براوه‌ی بالۆن دۆری ئه‌مساڵه
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كه‌ته‌لۆنیا بڵاویكرده‌وه، به فه‌رمی به لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا راگه‌یاندراوه، كه ئه‌و براوه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی ئه‌مساڵه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، تیمێكی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ له بارسێلۆنان بۆ وێنه‌گرتنی مێسی.
دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له پاریس ئاهه‌نگی به‌خشینی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فرانسیس ئاگویلار له رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، هه‌ریه‌كه له باسكال ڤێری و تێری مارشان، كه سه‌رنووسه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵن، گه‌یشتوونه‌ته بارسێلۆنا، بۆ ئه‌وه‌ی به مێسی رابگه‌یه‌نن، كه ئه‌و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان مێسی زۆرترین ده‌نگی له ده‌نگدانی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردنی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه به‌ده‌ستهێناوه.
لیۆنێل مێسی پێشتر 5 جار له ساڵانی 2009، 2010، 2011، 2012 ، 2015 بالۆن دۆری به‌ده‌ستهێناوه.