سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی كۆمەڵ و یەكگرتوو دەكات

بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سەردانی كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی بكات و لەگەڵ كەسی یەكەمی ئەو دوو حزبە كۆ ببێتەوە و لە كۆبوونەوەكە باس لە یەكگرتوویی سەرجەم حزبە كوردییەكان لە بەغدا بكرێت.

بەگوێره‌ی زانیارییەكانی ده‌زگایی میدیایی “خواكوڕك” بڕیارە كاتژێر 11ـی پێش نیوەڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەولێر سەردانی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی بكات.

هەر ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بارەگەی یەكگرتووی ئیسلامی لە هەولێر بكات و لەگەڵ سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی كۆ ببێتەوە.

دوێنێ شاندی باڵای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له‌ ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌دا شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوه‌وه‌.

 

Back to top button