تورکیا دەستی کرد بە تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس -400ـی روسی

تورکیا دەستی کرد بە تاقیکردنەوەی رادارەکانی  سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس -400ی روسی و تاقیکردنەوەکەش سەر کەوتوو بووە.
تورکیا رادارەکانی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس – 400ی روسی تاقیکردەوە و تێیدا فڕۆکەی جۆری ئێف 16 و جۆری دیکەی فڕۆکە سەربازییەکان لە ئاستێکی بەرز و زۆر نزم بەسەر رادارەکانی سیستەمەکە فڕاند و تاقیکردنەوەکەش بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.
ئەم تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس – 400ی روسی کۆنگرێسی ئەمریکای نیگەران و تووڕەتر کردووە و هانی ئەنجومەنی پیرانی داوە کە کار بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بکەن بەسەر تورکیادا.
لەو بارەیەشەوە جیم رێش، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیران رایگەیاند: لەسەرەتای مانگی کانوونی یەکەم لیژنەکەمان چەند رێکارێك دەگرێتەبەر بۆ سزادانی تورکیا و هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە سزادانی ئەو وڵاتە بەهۆی کڕین و بەکارهێنانی سیستەمی ئێس – 400ی روسی.
Back to top button