كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه.. له‌م كات و شوێنانه باران ده‌بارێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران و باران هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنج شه‌ممه ، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور و باران ده‌بێت، ئاستى باران له زۆربه‌ى ناوچه‌كان مامناوه‌ند ده‌بێت.
كه‌شناسی هاووڵاتییانى قەڵادزێ، دووکان، ڕانیە، چۆمان، سۆران و حاجی ئۆمەرانى ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ئاستى بارانبارین له‌م شوێنانه به به‌راورد ناوچه‌كانى دیكه، زیاتر ده‌بێت.