ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی سێ پرسی گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه و تاوتوێی گفتوگۆكانی شاندی هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق ده‌كرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەی پێوەری ئاوی ماڵان تاوتوێ دەکرێت
بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه سه‌عات 11ی ئه‌م به‌یانییه به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت.
تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتین لە:
– گفتوگۆ کردن دەربارەی دوایین پێشکەوتنەکانی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی 2020.
– گفتوگۆکردن دەربارەی میکانیزمی رێکخستنەوە و یەکخستنەوە و گەڕاندنەوەکانی سەرجەم داهاتەکان بۆ وەزارەتی دارایی.
– گفتوگۆکردن دەربارەی پڕۆژەی پێوەری ئاوی ماڵان.