سەركردەیەكی شیعە باس لە كرینەوەی ناوچە كوردستانیەكان دەكات لە یەكێتی

خواكوڕك
 
خەزعەلی لەدیمانەیەكی دا باس لە قۆناخی دوای داعش دەکات و لەبارەی کوردەوە دەڵێت: “دوای داعش کورد گرنگترین کێشەن، بەتایبەتی کێشەی بەڕێز مەسعود بارزانی، یەکلاکردنەوە و ئاشتەواییش لەگەڵ ئەوان زەحمەتە”.
 
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، دەشلێت یەکێک لەگرنگترین ئەو کێشانەی لەدوای داعش سەرهەڵدەدات، کێشەی کورد دەبێت. گوتیشی: “رازی نابم بە سیاسەتی ئەمری واقع”. 
 
 
 ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت “زۆر زەحمەتە پرۆژەیەکی یەکلاکردنەوە و ئاشتەوایی لەگەڵ کورد رووبدات، چونکە یەکلاکردنەوەیەکی لۆجیکی ئەوەیە با بگەڕێینەوە بۆ سنووری پێش ساڵی 2003، چونکە کورد فراوان بووەتەوە و ئەمە گەورەترین کێشەیە لەگەڵ ئەوان”. 
 
هاوکات جەخت دەکاتەوە کە وەک عێراقییەکی عەرەب “رازی نابم لەسەر هیچ ناوچەیەک کە کوردستان بەسیاسەتی فەرزکردنی ئەمری واقیع خستوویەتییە پاڵ خۆی دەلێت ئەو ناوچانەی كە لەسنوری یەكێتی دان ئێمە لەسەركردەكانمان كریوەتەوە”. 
Back to top button