كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستیپێكرد

كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ باره‌گای سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆبۆوه‌.

بڕیاریش وایه‌ دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌میری كۆمه‌ڵ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووو بكات و له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

لەم سەردانەدا هەریەک لە شێخ جەعفەر و مستەفای سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، یاوەریی نێچیرڤان بارزانی دەکەن و گفتوگۆ لەبارەی یەکڕیزیی کورد لە بەغدا و نوێترین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.

دوێنێ سێ شەممەش ٢٦ی ١١ی ٢٠١٩ سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

 

 

Back to top button