عه‌لی باباجان : کۆتایی ئەمساڵ حیزبێكی نوێ لە هەناوی ئه‌ردۆگان و ئاکپارتیدا دروست ده‌كات

عه‌لی باباجان، وه‌زیری پێشووی ئابووری توركیا كه‌ له‌مانگی 7ـی ئه‌مساڵ حیزبی دادو گه‌شه‌پێدانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی جێهێشت، دوێنێ سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 حیزبێكی نوێ داده‌مه‌زرێنێ.

عەلی باباجان، وەزیری پێشوی دارایی تورکیا کە بە روخساری “سەرکەوتنی ئابوری تورکیا” دادەنرێت لەو کاتەی وەزیری دارایی و دواتریش وەکو جێگری سەرۆک وەزیرانی بۆ کاروباری ئابوری کاریکردوە تاوەکو ساڵی 2015، سەبارەت پارتە نوێیەکەی رایگەیاند، لە ئێستادا لە گفتوگۆ و دانانی رێکاری ستراتیژین لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی پارتە نوێیەکە بۆ “روانگەیەکی نوێی” تورکیا.

عه‌لی باباجان یارمه‌تیده‌رێكی باش بووه‌ بۆ دامه‌زراندنی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان و له‌ 8/7/ 2019 ده‌ستی له‌و پارته‌ كێشایه‌وه‌ و گووتی: له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حیزب تێڕوانینی قووڵم هه‌بووه‌ و ئێستا توركیا پێویستی به‌ روانبینینی نوێ هه‌یه‌.

عه‌لی باباجان (تەمەن 52) ساڵ بە کەناڵی خەبەری تورکی وڵاتەکەی راگەیاندوە، کاتی دیاریکراو بۆ راگەیاندنی پارتەکەی کۆتایی ئەمساڵە و تائێستا بڕیاریان لە ناوی پارتەکەیان نەداوە، بەڵام یەکێک دەبێت لە جوڵانەوە سەرەکییەکانی تورکیا.

ئەوەش لە کاتێکدایە بۆ یەکەمجار و دوای 17 ساڵ لە حکومڕانیکردن پێشبینی دەکرێت بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا لە ساڵی 2023دا دو پارتی نوێ لە هەناوی ئاکپارتیدا دروستببن، کە یەکێکیان ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری تورکیا سەرۆکایەتی دەکات، پارتی دوەمیش عەلی باباجان و عەبدوڵا گویل رابەرایەتی دەکەن، ئەو سێ سەرکردەیەش لە دامەزرێنەرانی ئاکپارتین

 

 

Back to top button