پارێزگاری هەولێر: ئیتر هیچ زەویەك لە هەولێر بەفیرۆ نادرێت و دەپارێزرێت
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ رادیۆی رووداو فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند” بەهۆی گەشەسەندنی دانیشتوانی هەولێر و فرەوان بوونی شارەكە گۆرانكاری گەورە بەسەر هەولێر هاتوو بەڵام رایگەیاند كە هیچتر زەوی بە فیرۆ نادرێت لە هەولێر”.
هەروەها لەبارەی ئەو زەویانەی كراوەتە مەزرەعە، فرسەت سۆفی رایگەیاند كە ئەوانەی تا ئێستا كراوە، زۆر سەختە بتوانرێت چارەسەر بكرێت، بەڵام دەبێت بەچوارچێوەیەكی قانوونی چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، هەروەها راشی گەیاند” چیتر دەست بۆ زەوی نابرێت چونكە ئەو مولكی نەوەی داهاتووە و مولكی تەنها ئێمە نیە، بۆیە هیچتر رێگا نادرێت زەوی بە فیرۆ بدرێت”.
هەر لەبارەی شاری هەولێر د.فرسەت سۆفی راشی گەیاند، ئەو گەرەكانەی كە پاركی تێدا نیە یان كەمتر خزمەتگوزاریان بۆچووە لەمەوە بەدوا ئەولەویەتی ئێمە ئەو گەرەكانە دەبێت، هەروەها راشی گەیاند كە سەوز كردنی شاری هەولێر بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ دارێژراو كاری لەسەر دەكەین، ئەولەویەتی ئێمە دەبێت بۆ سەوز كردنی هەولێر”.