وەزیری كشتوكاڵ: هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین بەرھەمی ناوخۆ بكەینە بنەمایەكی گەورە لە بازاڕەكان

وەزیری كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێستا بەروبوومی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان لە ھەموو وەرزەكان ھەیە و ھەوڵدەدەین بەروبومی ناوخۆ بكەینە بنەمایەكی گەورە لە بازاڕەكان.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە سێیەمین پێشانگای كشتوكاڵی لە كەلار رایگەیاند: “لە ھەموو وەرزەكانی ساڵ بەروبومی ناوخۆییمان ھەیە، ئەوەی ئەمڕۆ بینیم لەم ناوچەیەدا ھەموو بەرھەمێك كە پێویستە لە وەرزی زستان ھەیە، ئەوەش پیشانی دەدات كە ئێمە بەرھەمی خۆماڵی دەكەینە بنەمایەكی گەورە لەناو بازاڕەكان، لە ھەمانكاتدا دەست بكەین بە كۆگا كردنی ئەو بەرھەمانەی لە وەرزەكانی دیكە نییە”.

 

هه‌واڵه‌كه‌ نوێده‌كرێته‌وه‌….

Back to top button