سیروانی کوێخا نەجم: هەرگیز یەكێتی وەك جارانی لێ ناێتەوە
ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشمانی كوردستان رایدەگەێنێت، كە كۆنگرەی یەكێتی هیچ كێشەیەكی پێ چارەسەر ناكرێت و كەم و كوریەكی زۆریشی دەبێت، هەروەها دەشلێـ” ناتوانین یەكێتی وەك یەكێتی جارانی لێ بكەینەوە!
سیروانی کوێخا نەجم ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاندووە” یەكێتی كۆنگرەی چوارەمی خۆی دەبەستێت و هیچ بریارێكش نیە كە كۆنگرە دوا بخرێت دەشلێـ” كۆنفراسی كۆمیتە و مەكتەبەكان كراوە”.
هەروەها ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی دەشلێـ” لەئەگەری بەستنی كۆنگرەشدا ناتوانین كێشەكان هەمووی چارەسەر بكەین و یەكێتی بكەینەوە یەكێتیەكەی جاران، دەشلێـ” واقیعی ئێستا بێ خەڵكە و هەموو واقیعێك خەڵكی خۆی دەوێت”.
لەبارەی ئەوەی بەبێ بوونی مام جەلال كێشەكان چارەسەر دەبێت، ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی دەلێت، نەخێر چارەسەر نابێت، بەبێ مام جەلال كێشە لە كۆنگرە دا دەبێت، چارەسەریشی زەحمەتە، بەڵام هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی بێ كێشە تێپەرێت، بۆ ئەوەی لەناو كۆنگرە كەمترین كێشە هەبێت”.