کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارتی دەستیپێکرد
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی پارتیی دیموکراتی کوردستانی کرد و ئێستا لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە کۆبوونەوەدایە.
كهمێك لهمهبهر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کورستان و دوو جێگرەکەی سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە هەولێر کرد و لەلایەن فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی و هۆشیار زێباری، زەعیم عەلی و ئازد بەرواری و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی پێشوازییان لێکرا.
نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکاتە چەتری کۆکەرەوەی هەموو لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان. ئەو لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاتی کۆکردووەتەوە و دیدارەکانیشی بەردەوام دەبێت.
پێش نیوهرۆی ئهمرۆ شاندی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و بڕیاریشە ژمارەیەک لە لایەنە سیاسییەکانی دیکەی کوردستانیش بەسەر بکاتەوە.