ڕاگەیێندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر

 

 

 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر  ڕاگەیێندراوێک لەبارەی سەردانیكردنی نووسینگەكانی پاسپۆرت لە سنووری ئەو پارێزگایە  بڵاو دەكاتەوە، لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: “ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە بەپێی ئەم رێنماییانەی خوارەوە سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن :

* نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر:

ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (ناوەوەی پارێزگای هەولێر) لە گەڵ (مخمور – گوێر – قراج – کرکوک ) لەگەڵ مامەڵەی (وونبوون – تێکچوون – کۆتایی پەر – هەڵە لە پاسپۆرت – پاسپۆرتی خێرا).

* نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر:

ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزاو ناحيه كا ن ) لە گەڵ ( شقلاوە – پیرمام – خەبات – کۆیە – دەشتی هەولێر – بنصلاوه – کەسنەزان – دارەتوو – قوشتەپە ) وە ئەو هاووڵاتیانەی عیراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بەمەرجێک کارتی دلنیایی ئاسایشی و پشتگیری مختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتوون.

* نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران:

ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزای سۆران – قەزای رواندوز – قەزای مێرگەسۆر – قەزای چۆمان – هریر – ناحيه كانى سەر بەم قەزایانە) لە گەڵ ئەو هاووڵاتیانەی عیراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بەمەرجێک کارتی دلنیایی ئاسایشی و پشتگیری مختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی

Back to top button