خامەنەیی لە رێگاى پۆلیس و سوپاى پاسداران کۆتایمان بە خۆپیشاندانەکان هێنا

 

دواى ئەوەى چەند هەفتەیەک خۆپیشاندان لە شارەکانى ئێران بەڕێوەچوو کە بە هۆیەوە دەیان کەس کوژران و بە هەزارانى دیکەش بریندار بوون ئەمڕؤ رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران “شکستی” خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی راگەیاند و دەلێت پیلانگێڕییەکی زۆر مەترسیدار بوو.

عەلی خامنەیی، رابەی باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، پاش کۆبوونەوەى لەگەڵ هێزەکانى بەسیچى سەر بە سوپاى پاسدارانى وڵاتەکەى لە تارانى پایتەخت رایگەیاندووە “گەلی ئێران ئەو پییلانگێڕیە فراوان و مەترسیدارەی شکست پێهێنا و سەلماندی گەلێکی بەهێز و گەورەیە”.

عەلى خامنەیی ئاشکراشى کردووە کە لە رێگاى پۆلیس و سوپاى پاسداران خۆپیشاندانەکانیان کۆتا پێهێناوەو رایدەگەیەنێت کە ،” پۆلیس و سوپای پاسداران رووبەڕووی کارە تێکدەرانەکان بوونەوە”.
عەلی خامنەیی ئاماژەی بەوەش کرد، ” ئەوانەی پیلانگێڕیان کرد پێیانوابوو بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین هۆکارێکە تا بتوانن کاری تێکدەرانە و کوشتن ئەنجامبدەن بەڵام گەلی ئێران بەسەریاندا سەرکەوت، گەلی ئێران پیلانگێڕیەکی گەورە و فراوانی کاری تێکدەرانە و کوشتاری شکست پێهێنا”.

Back to top button