وەزارەتی ناوخۆى عێراق: ئەو ئەفسەرەى وەزارەتى ناوخۆ کە رفێندرابوو توانیمان ئازادى بکەین
دواى ئەوەى بەرپرسێکى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى عێراق بە پلەى عەمید لە لایەن چەند چەکدارێک رفێندرا, وەزیرى ناوخۆى عێراق دواى پازدەرۆژ لە رفاندنى ئەو بەرپرسە رایگەیاند کە توانیوایە بەرپرسەکە ئازاد بکەن
یاسین ئەلیاسری وەزیری ناوخۆی حكومەتی عیراق ئازادكردنی عەمید یاسر عەبدولجەبار بەڕێوەبەری پەیمانگای جیهانی لە وەزارەتی ناوخۆی راگەیاند كە 15 رۆژ لەمەوپێش لەلایەن هێزێكی نە ناسراوەوە رفێندرا بوون.
هەروەها وەزیرى ناوخۆ رایگەیاندووە کە “هێزێك بە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری لێپرسینەوەی تاوان، توانیویەتی عەمید یاسر عەبدولجەبار بەڕێوەبەری پەیمانگای جیهانی لە وەزارەتی ناوخۆ رزگار بكات.