مام رۆستەم وەزیری خانەنیشن دەرچوو

خواكوڕك
 
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە (حسێن حه‌مید ره‌حیم) ناسراو به‌ مام رۆسته‌م به‌ پله‌ی وه‌زیر خانه‌نیشین بێ ئەوەی رۆژێك كورسی وەزیری هەبوو بێت، مانگانەش پارە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەر دەكرێت.
 
حسێن حه‌مید ره‌حیم ناسراو به‌ مام رۆسته‌م كە هەڵسورای گۆڕانە و لەماوەی رابردوو چەندین لێدوانی داوە لەسەر سەروەری یاسا، ئەمرۆ دەركەوت، كە ناوبراو وەزیری خانەنیشن دەرچوو، بێ ئەوەی رۆژێك وەزیر بووبێت لە وەزارەتێك.
 
 
به‌ پێی به‌ڵگه‌نامه‌كە  مام رۆسته‌م موچه‌ی وه‌زیری وه‌رده‌گرێت  زنجیره‌ی ناوه‌كه‌ له‌ ریزبه‌ندی (309) گۆرانخوازه‌كاندایه‌ كه‌ به‌پله‌ی باڵا خانه‌نشینكراون . مام رۆسته‌م  ته‌نیا  موچه‌ی خۆی “4ملیۆن و 700هه‌زار دیناره‌ ” ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ موچه‌ی میوانداری  وه‌زیری كه‌ مانگانه‌ 700هه‌زار دینار  وه‌رده‌گرێت.
 
ئەمە جگە لەوەی لەئێستادا مووچەكەی پاشەكەوت نایانگرێتەوە، كەچی رۆژانە باس لە ناشەفافی و گەندەڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن لە میدیاكانیان، ئەمە جگە لەوەی مانگانە بەپێی بەڵگەنامەكە مام رۆستەم زیاتر لە 5 ملیۆن دینار  وەر دەگرێت.
bandicam-2016-12-14-04-17-47-038
Back to top button