لە بەغدا چوار خۆپیشاندەر کوژران و بە دەیانی دیکەش بریندار بوون
ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌غداو شاره‌كانی باشووری عیراق به‌رده‌وام بوو له‌كاتێكدا خۆپیشانده‌ران نیوه‌ی سێ پردیان له به‌غدا كۆنترۆڵ كردووه‌و به‌ره‌و ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بنه‌وه،
بەپێی زانیاری میدیا عێراقیەکان له گۆڕه‌پانی وه‌سبه‌و حافز قازی و نزیك پردی ئه‌حرار له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌راندا په‌ره‌ی سه‌ندو هێزه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌و ڕووی خۆپیشانده‌ران بوونه‌وه‌و له ئه‌نجامدا چوار خۆپیشانده‌ر كوژران و بیست و پینج خۆپیشانده‌ری دیكه‌یش برینداربوون.
هەروەها له شاری كه‌ربه‌لا خۆپیشانده‌ران درێژه‌یان به داخستنی ڕێگه‌كانی نێوان كهربهلاو به‌غدا دا‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش تایه‌ی ئۆتۆمۆبیلیان له‌سه‌ر ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كان سووتاند. هاوكات ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و خۆپیشاندان له ناسرییه‌و سه‌ماوه‌و به‌سره به‌رده‌وام بوو، له‌و ڕووه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌موو پرده‌كانی شاری ناسرییه‌یان كرده‌وه ته‌نیا پردی زه‌یتوون نه‌بێت و له شاری سهماوهیش خۆپیشانده‌ران دوكانێكیان سووتاند‌و له شاری به‌سره‌یش چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو سه‌رۆك هۆزێكی ناوچه‌كه‌یان تیرۆركرد.