نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و داعشانه ئاشكرا ده‌كات كه تۆمه‌تبارن به كوشتنی كوردانی ئێزیدی
دوای لاواز بوونی داعش و كوژرانی سه‌ركرده‌كه‌ی له باكوری سوریا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ئاشكرا ده‌كات كه به كوشتنی كوردانی ئێزیدی تۆمه‌تبارن.
كه‌ریم ئه‌سه‌د خان، سه‌رۆی تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له عێراق رایگه‌یاند له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا تیمه‌كانیان توانیویانه ره‌گه‌زنامه‌ی سه‌د و شه‌ست ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئاشكرا بكه‌ن كه به‌كوشتنی كوردانی ئێزیدی له ساڵی دووهه‌زار و چوارده تۆمه‌تبارن.
ئه‌سه‌د خان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد ئێستا تیمه‌كانیان سه‌رقاڵی ئامادهكاردنی سكاڵای یاسایینه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وان ئاشكرا كراوه. ئه‌و تیمه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و نزیكه‌ی دوو ساڵه بۆ لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه بۆ بهدۆكیومێنتكردنی تاوانه‌كانی تیرۆرستانی داعش پێكهاتووه.