رژێمی سوریا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان بۆردوومانده‌كات

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان پارێزگاریان له‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی رۆژ ئاوای كوردستان كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای رژێمی سوریا ژماره‌یه‌ك موشه‌كیان ئاراسته‌یهێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌كرد له‌ رۆژئاوای كوردستان و هاوكات رژێمی سوریا رایگه‌یاند رێگه‌ نادات كه‌ هه‌سه‌ده‌ نه‌وتی رۆژئاوای كوردستان بفرۆشێت.

ئاژانسی هەواڵی (سانا)ی سه‌ر به‌ ڕژێمی سوریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزه‌كانی رژێمی سوریا چاودێری هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یانكردووه‌ و له‌ ناوچه‌ی جه‌زیره‌ تانكەرە نەوت گوێزەرەوەكان و شوێنی پاڵاوتنی نەوتی سەر بە هێزەكانی هەسەدەیان كردووەتە ئامانج، بۆ ئەوەی چیتر نەتوانن لە ڕێگەی جەرابلوسەوە بیگوازنەوە.

ئاژانسه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ڕژێمی سووریا چیتر ڕێگە نادات هێزەكانی هەسەدە هیچ نەوتێك لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆ خۆیان ببەن، ئاماژەشی بەوە داوە لە كاتێكدا هەسەدە توركیا بە دوژمنی خۆی دەزانێ، كەچی بە چاودێری و سەركردایەتیی ئەمریكا، نەوتی پێدەفرۆشێتەوە.

Back to top button