لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەردۆگان داوایەک ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات

 

نووسینگەی عادل عەبدولمەهەی لە ڕاگەیەندراوێکدا ، دەنووسێت ، ئەمڕۆ چوارشەممە ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا پێوەندی تەلەفۆنی  بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە”.

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەردۆگان پشتیوانی بۆ حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دووپات کردۆتەوە بۆ بەردەوامی ئاسایشی ناوچەكە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی بە گرینگی وەسف کردووە “.

 

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا باس لە داواکاری ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەکات و دەڵیت ، داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە ، گوێ لە داواکاری خۆپیشاندەران بگرن و مافەکانیان پێشێل نەکەن”.

 

لە کۆتاییدا هەر دووک لا جەختیان لە کاری هاوبەش و هاوکاری کردۆتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوە و بنەبڕکردنی تیرۆر .

 

 

Back to top button