زەمینەیەكی بەهێز هەیە كە پێشمەرگەی حزبی لە كوردستان نەمێنێت
راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان(دڵشاد شەهاب) لە میانی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ سەرجەم لایانەكان، چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، كە كۆبوونەوەكەكان جگە لە پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا باس لە هێزەكانی پێشمەرگە و یەكخستنی ئەو هێزانەش كراوە”.
هەر لەبارەی وەزارەتی پێشمەرگە پێشتر سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندبوو، كە هەنگاوی باش نراوە بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و لە ئێستادا هەوڵێكی باش هەیە بۆ یەكخستن و نەمانی دەستی حزب لەناو هێزی پێشمەرگە”.
لەدوو رۆژی رابردوو وەزارەتی پێشمەرگە چوار خاڵی لەبارەی دەستێوەردانی حزب لەناو كارووباری پێشمەرگە بە فەرمانێكی قەدەغە كرد، لە ئێستادا هەوڵەكان زیاتر چڕكراونەتەوە بۆ نەمانی هێزی حزبی بەتەواوی”.
هەروەها دڵشاد شەهاب كە لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانی دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی ئەنجام درا رایگەیاند” هەنگاوەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بە هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوەکانی حکوومەت دەستیپێکردووە، جێگای خۆشحاڵیە کە هەموو لایەنەکان پاڵشتی سەرۆکی هەرێمن بۆ ئەم مەبەستە”.