وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ نوێنەری تالیبان کۆدەبێتەوە
ئاژانسی ئیرنا” ی سەر بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە ، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران لە گەڵ مەلا برادەر ئاخوند ، جێگری تالیبانی ئەفغانستان و بەرپرسی ئۆفیسی سیاسی ئەو گرووپە کۆبوونەوەی بووە .
ئەو هەواڵە لە کاتێکدا لە لایەن ( ئیرنا ) وە بڵاو کرایەوە کە پێشتر وتەبێژی ئۆفیسی سیاسی تالیبان لە قەتەر بڵاوی کردبۆوە .
بە پێی سەرچاوەی هەواڵەكان، لەم کۆبوونەوەدا باس لە پەرە پێدانی ئاشتی لایەنەکانی ئەفغانی کراوە ، بۆ ئەوەی لە دوا رۆژدا بتوانن هەموو هێزە بیانیەکان لە ئەفغانستان بکەنەوە دەرەوە”.
ئێران نایشارێتەوە ڕاستەوخۆ کار بۆ دەرکردن و پاشەکشێی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە ئەفغانستان .