نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی تایبه‌ت بۆ كۆسره‌ت ره‌سول ده‌نێرێت

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری یه‌كێتی، لەلایەن هەرێمی تۆسكانای ئیتاڵیا خەڵاتی پێگاسۆی زێڕینی پێ به‌خشرا، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پیرۆزبایی ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی لێكرا.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 14/12/2016 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌وه‌ پیرۆزبای لە کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، “بەڕێزیان شایستەی هەموو خەڵات و رێزگرتنێكی لەو شێوەیەن و هیوای سەركەوتنیشی بۆ خواست”.

مالپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه‌، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە خەبات و تێكۆشانی كۆسرەت ڕەسول لە بزاڤی ڕزگاریخوازی كوردستاندا كرد و ڕۆڵی لە قۆناغه‌كانی پێشتر و دوای سەرهەڵدانی بەهاری ساڵی 1991ی خەڵكی كوردستان و ئه‌مڕۆشدا بەرز نرخاند و دووپاتی كردەوە كە شایستەی هەموو خەڵات و ڕێزگرتنێكی لەو شێوەیەن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

هه‌ر به‌پێ ی راگه‌یانراوه‌كه‌، كۆسرەت ڕەسول عەلی بۆ ئەو بەسەركردنەوه‌یه‌ سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی كرد.

Back to top button