بابەکر زێباری کرایە بەرپرسی نووسینگەی سەربازی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
بابەکر زێباری ئەمڕۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک دەنووسێت ،لە ئەرکی نوێمدا وەک بەرپرسی نوسینگەی سەربازی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستم بە کار کرد .
بابەکر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێراق و پێشمەرگەی دێرین، ناوی تەواوی بابەکر بەدرخان شەوکەتە ، لە ساڵی 2003 لە دوای روخانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری سەدام حسێن بوو بە سوپاسالاری عێراق ، مێژووی پێشمەرگایەتیشی دەگەڕێتەوە بۆ شۆڕشی ئەیلول و گوڵان .