داعش هێرشەکانی دەست پێکردەوە

هاوکات لە گەڵ بەردەوامی ناڕەزایەتیە خوێناویەکانی عێراق، داعش باس لە ئەنجامی هیڕشی نوێ، بۆ سەر ئەو وڵاتە دەکات”.

 

رێكخراوی تیرۆرستی داعش ڕایدەگەێنن: لە ئەنجامی هێرشیان بۆ سەر حکومەتی عێراق لە شەوی سێشەممەدا توانیویانە 6 کەسی سوپای عێراق بکوژن، ئەو هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو بوویەوە کە سوپای عێراق، رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاندبوو لە هێرشێکی چاوەڕواننەکراوی ئاسمانیدا لە پارێزگای سەلاحەدین، توانیویانە زەبرێکی گورچووبڕ لە داعش بوەشێنن”.

 

سەرەڕای بەردەوامی هێرشەکانی داعش ئەمڕۆ، چوارشەممە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی ئەمنی لە بەغدا شەڕ و تێک هەڵچوون هاتە راوەو ٢ کەسی تر بوونە قوربانی و شارەکانی باشووری عێراقیش هەروا دوکەڵ دایگرتووە .

 

خەڵکی ناڕازی عێراق لە شارەکانی باشووری عێراق ، لە رۆژی یەکشەممەوە دەستیان کردووە بە سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل لە ناو شەقامەسەرەکیەکانی شارەکانی وەک کەربەلا ، ناسریە ، بەسرە ، بەندرئەم قەسر، بەجۆڕێک کە دووکەڵ هەموو شارەکانی تەنیوە”. .

 

Back to top button