بەڵگەنامەكەی ویكیلیكس چی دەلێت لەبارەی نەوشێروان مستەفا
زکری مووسا
بەپێی بەڵگەنامەكانی ویكیلیكس نەوشیروان مستەفا دژی سەربەخۆیی كوردستانە و بۆ ئەو مەبەستەیش بیانوویەكی ڕۆمانسیانە باس دەكات كە گوایە كورد لەگەڵ عێراق پارێزراوترە. هەر ئەو ڕوانگە ڕۆمانسیانەیشە وای لە شاگردەكانی كردووە بچنه سەر دینی عێراقچێتی و لەوێوە بەرد لە كوردستان بگرن.
پرسیار ئەوەیە لەو عێراقەدا لە ماوەی سەدساڵی ڕابردوو كێ پارێزراو بووە؟ ئایا كورد پارێزراوە بووە یان قڕ كراوە؟ با یەك هاووڵاتیی عێراقی بە نموونە بهێنێتەوە سووننە بێت یان شیعە یان مەسیحی و كورد و توركمان، كێ پارێزراو بووە؟
لە ڕوئیای نەوشیروان مستەفادا شتێك بوونی نییە بەناوی سەروەری گەلی كورد، كێشە سەرەكییەكەی جیهانبینیی نەوشیروان مستەفا و دەوروبەرەكەی ئەم خاڵەیە.
لەبنەڕەتدا چونكە كورد بەشێك بووە لە عێراق و خاوەنی سەروەریی خۆی نەبووە بۆیە پارێزراویش نەبووە.