ئایه‌ ده‌زانی پەتاتە ژنانى دووگیان تووشى نه‌خۆشى شه‌كره‌ ده‌كات

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات زۆر خواردنی پەتاتە لەلایەن ژنانەوە، زیانی بۆیان دەبێت و لەكاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوونیان بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەكات.

توێژینەوەكە لە زانكۆی هارفارد لەسەر زیاتر لە 15 هەزار ژن ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوە كردووە كه‌ زۆر خواردنی پەتاتە پێش دووگیانی، ڕەنگە لەكاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوونی ژنان بە نەخۆشی شەكرە زیاد بكات.

بەڕای پسپۆڕەكان گەر ژنان پێش دووگیانبونیان هەفتانە پێنج ژەم پەتاتە بخۆن، ئەوا ئەگەری تووشبوونیان بە شەكرە لەكاتی دووگیانیدا بەڕێژەی %50 زیاد دەبێت.

توێژینەوەكە ئاماژەی بەوە كردووە گەر خواردنی پەتاتە لە پێنج ژەمەوە بۆ سێ ژەم كەمبكرێتەوە لە هەفتەیەكدا، ئەوا ئەگەری تووشبوون بە شەكرە لەكاتی دووگیانیدا دەبێتە %12.

توێژەرەكان داوا لەژنان دەكەن لەكاتی دووگیان بووندا و ماوەیەك پێش ئەوەش خواردنی پەتاتە كەمبكەنەوە بۆ ئەوەی لەو كێشە تەندروستیانە بەدووربن.

Back to top button