گوێز ده‌بێته هۆى دابه‌زاندنى كێشى له‌ش
پسپۆرانى بوار خۆراك و ته‌ندروستى پێیان وایه كه خواردنى گوێز به شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ ده‌توانێت كاریگه‌رییه‌كى باشى هه‌بێ بۆ دابه‌زاندنى كێشى لهشبه ووته‌ى توێژه‌ران ، گوێز به سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند له تورشى چه‌ورى ئۆمێگا – ومادده‌ى كانزایی تر له خۆ گرتووه و خواردنى به شێوه‌ی هاوسه‌نگ رێگه له تووشبوون به قه‌ڵه‌ویی و نه‌خۆشى شه‌كره ده‌گرێت . هه‌روه‌ها ئه‌و پێكهاتانه به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو حه‌زى زۆر بۆ خواردن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه .
له توێژینه‌وه‌كاندا كه له سه‌ر 9 كه‌سى تووشبوون به قه‌ڵه‌ویی بۆ ماوه‌ى 5 رۆژى به‌رده‌وام ئه‌نجامدا خواردنه‌وه‌ى ئیسمۆنى كه له 48 گرام گوێز یا خواردنه‌وه تر به تام و رێژه‌ى كالۆرى هاوشێوه‌یان خوارده‌وه . توێژه‌ران دواتر مێشكى ئه‌و كه‌سانه‌یان له كاتى ته‌ماشاكردنى خواردنى چه‌ور ، كه‌م چه‌ور یا دیمه‌نه‌كان تاوتوێكرد.
توێژه‌رانى ئه‌مه‌ریكى بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ى ئیسمۆتى هه‌ڵگرى گوێز ببووه هۆى به‌شى “ئیسۆلا”، له مێشكدا كه ده‌بێته هۆى كۆنترۆڵكردنى حه‌ز بۆ خواردن . هه‌روه‌ها خواردنى گوێز ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو رێگه له خواردنى چه‌ورى بگرێت و كاریگه‌رى له سه‌ر كۆنترۆڵ كردنى حه‌ز بۆ خواردن دابنێت .