وردەکاری گرێبەستی ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ هاماربی ئاشکرابوو

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی پێشووی سوێد کاروانێکی نوێی لە جیهانی تۆپی پێدا دەستپێکرد، دوای ئەوەی یانەی هاماربی وڵاتەکەی کڕییەوە.

رۆژی سێشەممە، ئیبرا ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە لەسەر درێسێکی هاماربیی بەناوی خۆیەوە بڵاوکراوەیەوە، سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکان بەو شێوەیە لێکیاندایەوە کە ئەگەری هەیە یاریزانەکە رووبکاتە ئەو یانەیە، بەڵام ئەوەی پێشبینی نەکراوبوو روویدا، کاتێک یاریزانەکە بەشێوەیەکی فەرمی یانەکەی کڕییەوە و بووە سەرۆکی هاماربی.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی رایگەیاندووە، ئیبرا نیوەی پشکەکانی یانەکەی لە گرووپی “Anschutz Entertainment” کڕیووەتەوە و کە ئەو گرووپە خاوەنی بەشێکی زۆری پشکەکانی یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسی ئەمریکیشە.

ئیبرا لەبارەی کڕینی ئەو یانەیە دەڵێت، هاماربی یانەیەکی گەورە و نایابە، خاوەنی هاندەرێکی سەرنجڕاکێشە و لە ستوکهۆڵم و تەواوی سوێدیشی رێزی لێ دەگیرێت.

زلاتان زیاتر لەبارەی یانەکەوە گوتی، ئەو یانەیە و هاندەرانی زۆر لەمێژە خۆشدەوێت و سەرسامم پێیان، بەتایبەتیش لەم چەند ساڵەی دواییدا کاری زۆرباشیان لەناوەوە و دەرەوەی یاریگە کردووە و هیوادارم لە رێگەی ئەم هەلەوە بتوانم یانەکە بەرەو پێشببەم و بەوەش دڵخۆش دەبم.

لەلایەن خۆیەوە یانەی هاماربی لەسەر ماڵپەرەکەی هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، ئەمە شتێکی زۆرباشە و بوونی کەسێکی وەک ئیبراهیمۆڤیچ لە یانەکە دەبێتە هۆکاری ئەوەی لەسەر ئاستی جیهان و ئەوروپا یانەکە بەرەوپێشچوونی باش بەخۆیەوە ببینێت.

undefined

 

Back to top button