سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ عه‌سائیبی شیعه: چاره‌نوسێكی باشتر له داعش چاوه‌ڕێتان ناكات
خواكوڕك
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راده‌گه‌یانراوێكی له‌باره‌ی لێدوانێكی سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی بیانەوێ كوردستان داگیر بكەن چارەنووسێكی باشتر لە داعشیان نابێت و نایشتوانێ داعشئاسا بێت و لە كوردستان خەڵك لەسەر ناسنامە و مەزهەب سەر ببڕێ.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 14/12/2016 د. ئومێد سەباح گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ینێت، قەیس خەزعەلی سەرۆكی گرووپی چەكداریی عەسائیب ئەهلی هەق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی لەگەڵ كەناڵی ئەلڕەشید هەندێ بۆچوونی نابەجێی لەبارەی كوردستان و پێشمەرگە و بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قۆناغی دوای داعش خستووەتەڕوو و پێیوایە دوای داعش گەورەترین كێشەی عێراق كوردە.
له راگه‌یانراوه‌كه هاتووه، ئەمە جاری یەكەم نییە ئەم كابرایە قسەی لەمشێوەیە و هەڕەشەئامێز بەرانبەر بە گەلی كوردستان دەكات. هیوادارین ئەم وتە نابەجێیانەی تەنیا بۆچوونی خۆی و چەكدارەكانی بێت و لەو بڕوایەیش نین كە ئەو نوێنەرایەتیی حەشدی شەعبی بكات. داوایش لە سەركردایەتیی حەشدی شەعبی دەكەین هەڵوێستی خۆیان لەسەر وتەكانی خەزعەلی دەرببڕن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، گەلی كوردستان و پێشمەرگە چاویان لە خاكی كەس نییە و هەرگیز نەچوونەتە سەر ماڵی كەس. ئەوەی هاتبێتە سەر ماڵی خەڵكی كوردستان و نیازی داگیركردنی خاكی گەلی كوردستانی هەبێت لە كۆتاییدا بە تێچوونی خۆی تەواو بووە.
له‌كۆتایی راگه‌یانراوه‌كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌ینێت، بە دڵنیاییەوە خەزعەلی و هاوشێوەكانی كە بیانەوێ كوردستان داگیر بكەن چارەنووسێكی باشتر لە داعشیان نابێت و نایشتوانێ داعشئاسا بێت و لە كوردستان خەڵك لەسەر ناسنامە و مەزهەب سەر ببڕێ.