ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات

ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و بڕیارە ئێوارە لە کۆشکی کۆماری لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە.
بەپێی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان کاژێر 05:00ـی ئێوارە پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك). بڕیارە کاژێر 11:30 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە و یەکەم دیداریشی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا دەبێت. 
خواكوڕك هه‌واڵه‌كه‌ نوێده‌كاته‌وه‌…
Back to top button