كه‌شناسی هه‌رێم: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ور و باران ده‌بێت، باران به‌شێوه‌ى پچڕ پچڕ ده‌بارێت، هه‌ندێك كات هه‌وره تریشقه‌شى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و نمه باران ده‌بارێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی هه‌ینى 29/11/2019، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌كاته‌كانى به‌یانیی زوودا نمه‌باران به‌شێوه‌ى پچڕ پچڕ ده‌بارێت، پاشان ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت.