ئێران داوا لە عێراق دەكات لەسەر سوتانی كونسوڵیەتەكەی بێتە دەنگ

شەوی رابردوو خۆپیشاندەران لە پارێزگای نەجەف هەڵیانكوتایە سەر بارەگای كوسوڵی ئێران لە نەجەف و بارەگاكەیان سوتاند، لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە حكومەتی عیراقی دەكات هەڵوێست بنوێنێت.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی هێرشكردنە سەر كوسوڵخانەی وڵاتەكەی كرد لە نەجەف و داوای لە حكومەتی عیراقی كردووە هەڵوێستی هەبێت لە دژی ئەو كەسانەی كە هێرشیان كردۆتە سەر بارگەی كوسوڵی وڵاتەكەیان لە نەجەف.

ئێران دەڵێت: پێویستە حكومەتی عێراقی لێپرسینەوە و كاردانەوەی روون بەرامبەر هەڵكوتانە سەر كوسوڵخانەكەی بنوێنێت.

شەوی راربدوو خۆپیشانده‌رانی پارێزگای نه‌جه‌ف ویستیان هه‌ڵكوتنه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌ پارێزگاكه‌، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان لێگرتن، دواجاریش خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌ كونسوڵخانه‌كه‌یان سوتاند.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانی عیراق رایانگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌تا هێزه‌كانی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان رێگریان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد به‌هۆی توندوتیژیشه‌وه‌ 32 خۆپشانده‌ر برینداربوون.

دواجار خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌ و ئاگریان له‌ چه‌ند به‌شێكی به‌ردا و سوتاندیان، دواتریش هێزە ئەمنییەکان قەدەغەکردنی هاتوچۆیان لە شارەکە راگەیاند.

🇱🇧(المراقب)🔭the_ObserVer@SpannerLife

قلت البارحة اننا في لبنان سننتظر حرق النفوذ الايراني في العراق،بعدها لكل حادث حديث.

بيروت تنتظرك لتتحررِ يا بغداد!

الليلة هدية خاصة لك يا نصر الله، الشيعة العرب يحرقون قنصلية ايران في النجف على هتافات “بالروح بالدم نفديك يا عراق 🇮🇶 “.

🇱🇧(المراقب)🔭the_ObserVer@SpannerLife

شاهد يا نصر الله و تواضع،الشيعة يرفضوكم و في النجف!

تواضع يا نصر الله تواضع!

Embedded video

24 people are talking about this



Back to top button