پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی زیاده‌ڕۆیی سه‌ر كاره‌با و نه‌به‌ستانی پێوه‌ری كاره‌با هۆشداری دا

ئەمڕۆ پێنج شەممە 2019.11.28 فرسەت سۆفی پاریزگاری هەولێر، لەبارەی پرسی کارەبای نیشتمانی، ئاشکرای کرد هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوە دژی سەرپێچیکاران ڕادەگەیەنین و گوتی لە سەرەتای ساڵی نوێوە پرۆسەی بڕینی کارەبای سەرپێچیکاران دەست پێدەکات.

له‌ كۆنگرە رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، هۆشداری دایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌وڵێر زیاده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی و ئاو درووست كردووه‌ و پێوه‌ری ئاو و كاره‌بايان نه‌به‌ستووه‌، مۆڵه‌تی یه‌ك مانگی پێدان.

هاوكات رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆییان كردووه‌ته‌ سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی، یه‌ك مانگیان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئیراده‌ی خۆیان ئه‌و زیاده‌ڕۆییه‌ لابه‌رن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ رۆژی 1ـی 1ـی 2020 كاره‌باكه‌یان ده‌بڕدرێت و سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی دادگاییكردن و سزای داراییی ده‌كرێنه‌وه‌.

 

 

Back to top button