سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا
کەمێک لەمەوبەر، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە پایتەختی تورکیا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆمار و بەرپرسانی باڵای تورکیا کۆببێتەوە.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌ردانێكی دیپلۆماتی بۆ توركیا ده‌ستپێكرد و بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه.
بڕیارە لەم سەردانەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا بکرێت.