فارس عیسا : سهرهتایی حهفتهی داهاتوو هەرێم و بەغدا رێككەوتنی كۆتایی واژۆ دەكەن
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگهیاندووه، بڕیارە رۆژی یەك شەممەی داهاتوو شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ حكوومەتی عێراق رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە واژۆ بكەن، كە دواتر لیژنەی هاوبەشی حكوومەتی هەرێم و بەغدا رێككەوتنەكە لەناو بودجە جێگیر بكەن و سیاغەی بودجە دەكرێت و پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت و رەوانەی پەرلەمانی دەكەن.
فارس عیسا گوتیشی، بڕیارە دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، هەمان هەفتە رەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ پەسەندكردن.
عیسا باسی لەوەش كردووه، ئەمجارە ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بە رێژە نابێت و مانگانە نزیكەی ترلیۆنێك دینار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكەن. دەشڵێ: هەوڵ دەدەین كە لە بودجەی سیادی و حاكیمەش پارە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت و هەرێمی كوردستانیش رۆژانە 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەكات.