سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌كات

خواكوڕك
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی ده‌گات به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكیانه‌وه
له‌پرسه‌نامه‌كه‌ی بارزانی هاتووه، به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزتانم پێگه‌یشت، خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم و سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێزتان و خانه‌واده و سه‌رجه‌م خزم و ئاشنایانتان ده‌كه‌م و هیوادارم دواین ناخۆشیتان بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له خوای گه‌وره داواكارم گیانی باوكی كۆچكردووتان بخاته به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ.