پاسدارێکی ئێرانی لە نەجەف بە دەستی خۆپیشاندەران کوژرا ( ڤیدیۆ )

بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە لایەن خۆپیشاندەرانی شاری نەجەفە بڵاو کراوەتەوە ، پاسدارێکی ئێرانی بە دەستی خۆپیشاندەران کوژراوەو پێناسەی وەک بەڵگە نیشان دەدەن .

 

وەک لە بەڵگەکەدا دەردەکەوێت ئەو پاسدارە کوژراوە ، ناوی عەلیڕەزا یۆسفی ، خوێندکاری بەشی پزشکی بووە ، کە لە ناو ئێران پێیان دەگوترێت بەسیجی خوێندکار.

 

هەواڵەکانی ناوخۆیی عێراق باس لەوە دەکەن ، عەلیڕەزا یۆسفی ئەو کەسە بووە ، دوێنێ شەو لە کاتی ئاگر تێبەردانی کۆنسولخانەی ئێران لە نەجەف تەقەی لە خەڵک کردووەو چەند کەسێکی بریندار کردووە ، هەر بۆیەش خۆپیشاندەران لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا پەلاماری دەدەن و دەیکوژن .

 

 

Back to top button