فەڕەنسا هۆشداری گەڕانەوەی گەمارۆکان دەداتە ئێران
حکومەتی فەرەنسا وێرای ئەوەی هۆشداری داوەتە ئێران لە دەرچوونی لە بەشێک لەخاڵەکانی رێکەوتنی ئەتۆمی ، هەڕەشەی گەرانەوەی هەموو گەمارۆ نێودەولەتیەکانیشی لە ئێران کردووە .
ژان ئیڤۆ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رۆژی چوارشەممە گووتی ، ئێرانیەکان هەر دوو مانگ جارێک لە بەشێک لە رێکەوتنەکان دوور دەکەونەوەو کێشەکان قوڵتر دەکەن ، واتە وای لێهاتووە ڕاستەوخۆ پێیان بڵێین ئێمە لە ئێستادا کار بۆ پەرە پێدانی ئێنیتێکس دەکەیین ( ڕێکارێکی نوێی ئابووری بۆ ەردەوامی بازرگانی لە گەڵ ئێران ) بەڵام بەو شێوە بڕوات ئێمەش پاشگەز دەبینەوە .
لۆدریان کە رۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەندامانی کۆمسیۆنی پێوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی نشتیمانی فەرەنسا قسەی دەکرد گووتی : ئێمە بەوردی سەرنجمان لە شێوەدەرچوونی لەبەرەوەی ئێرانە لە رێکەوتنی ئەتۆمی ، بۆیە ئێمەش دەبێت بڕیاری خۆمان بدەیین .