ناوەرۆکی گفتوگۆی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی و کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لێرەوە بخوێنەوە
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسرور بازرانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر نابگهێشتی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لە یەکەم دیداردا لە گەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو کۆبۆوە .
لە دوای کوبوونەوەکە هەردووک لا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کوبوونەوەکەیان دەخەنە ڕوو .
مەولود چاوش ئۆغڵو ڕایدەگەینێت لەو کۆبوونەوەدا رونکردنەوەمان لە سەر هێرشەکانمان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان داوە ، هێرشی ئێمە لە دژی کورد نییە بەڵکو شەڕی ئێمە لەدژی گرووپە تیرۆریستیەکانە .
هاوکات ئۆغلو ئاشکرای دەکات ، حکومەتی تورکیا ئامانجیەتی پێوەندییەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان پەرە پێ بدەن .
وا بڕیارە لە دوای ئەم کۆبوونەوە ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ، رەجەب تەیب ئەردۆگان کۆبێتەوە .
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە