سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : پەیوەندییەکانمان لە گەڵ تورکیا گرینگی تایبەتی هەیە

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی هاوبەشی خۆیدا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغلو ڕایدەگەێنێت بە چەندین هۆکار، پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا گرینگی تایبەتی هەیە ، ئێمەش دژی بوونی هێزەکانی ( پەکەکە ) ین لە شنگال و هەرێمەکەدا ، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە بۆ من ئەوەیە ، تورکیا ڕازییە بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان واتە ئەو ئاوارانەی کە بە ویستی خۆیان دەیانەویت بگەڕێنەوە .

 

لە بەشێکی تری قسەکانیدا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گووتی لە کۆبوونەوەکەماندا گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەمان هەڵسەنگاندووە و هەر دووک لا هاوڕاین لە سەر ئاشتی و ئارامی ناوچە کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی ناوچەکەدایە .

 

سەبارەت بە چۆنیەتی پێوەندی نیوان تورکیا و هەرێمی کوردستان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت پێویستە پەرە بە پێوەندی بازرگانی نێوانمان بدەیین ، لە گەڵ بەغداش دەبێت بگەینە ڕێکەوتن و کوردستانیش وەک دەروازەیەکی ئابووری بە ڕووی عێراقدا بکرێتەوە .

 

بابەتی هاوکاری دولایەنە لە گەڵ تورکیا بۆ ڕێگری لە تیرۆر بەشێکی تری کۆنفرانسەکە بوو ، لەم بارەوە مەسرور بارزانی گووتی پێویستە بە هاوکاری یەکتر چارەسەری بۆ بدۆزینەوە .

Back to top button