تاران : هەڕەشەی فەڕەنسا بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکان نابەرپرسانەیە

وەک کاردانەوەیەک لە بەرانبەر هەڕەشەکانی فەڕەنسا لە دژی ئێران ، کە گوتبووی ئەگەر ئێران بەو شێوە لە پاشەکشە بێت لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی،  گەمارۆ نێودەوڵەتیەکانی بەسەردا دەسەپێنینەوە ، ئێران وڵامی دەداتەوە .

 

لەمبارەوە عەبباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت ، هەرەشەکانی فەڕەنسا بۆ گەڕانەوەی گەمارۆنێودەولەتیەکان بۆ سەر ئێران نابەرپرسانەیە ، چوونکە لە ئیستادا ئەو یاسایەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەرێوە دەبات ئیزن بە وڵاتانی ئەورووپایی نادات لە گەڵ ئێران ڕێکاری ئابووری و بازرگانی نوێ بخەنە گەڕ ، چوونکە ئەمریکا بڕیار دەدات و ئەوانش ناهێڵن ئێمە وڵامی بە جێمان هەبێت .

 

ژان ئیڤۆ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رۆژی چوارشەممە ڕاستەوخۆ هۆشداری دایە ئێران و گووتی : ئەگەر ئێرانیەکان بەم جۆرە لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی پاشگەز بنەوە ، گەمارۆ نێودەوڵەتیەکان بە سەر ئیراندا دەسەپێنینەوە .

Back to top button