دواین پێشكه‌وتنه‌كان له‌حه‌له‌ب

خواكوڕك

رۆژی سێ شه‌ممه‌ 13/12/2016 ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆبوونه‌وه‌ی له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی ره‌وشی حه‌له‌ب ئه‌نجامدا و تیایدا باڵوێزانی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا به‌تووندی هێرشیان كرده‌ سه‌ر كرده‌وه‌كانی روسیا له‌م شاره‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵوێزی رووسیا رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا حه‌له‌ب له‌ %98 كه‌وتۆته‌ ژێرده‌ستی هێزه‌كانی سوپای سوریا و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ توركیا ئاماده‌سازی بكرێت بۆ ده‌ربازبوونی خه‌ڵكه‌كه‌ و پاشماوه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌و ئه‌دلیب.

كاردانه‌وه‌كانی راپۆرته‌كه‌ی رووسیا له‌ ناوه‌نده‌ سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆی هێنا، و هه‌ریه‌كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌یاننامه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.

حه‌له‌ب ئه‌و شاره‌ زیندووه‌ی به‌پایته‌ختی بازرگانی عه‌ره‌بی له‌ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ناوی ده‌ركردبوو، ئێستا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی روسیا و ئێران بۆته‌ وێرانه‌یه‌كی ناخ هه‌ژێن و جێگای سه‌رسوڕمانی جیهان.

هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سوریا به‌ پاڵپشتی هه‌ریه‌كه‌ له‌ روسیا و ئێران له‌ وه‌ته‌ی مانگی 11/2015 كه‌ به‌سه‌دان تۆن ته‌قه‌مه‌نی به‌سه‌ر شاره‌كه‌ به‌ردراوه‌ته‌وه‌، بۆته‌ هۆكاری كوشتنی هه‌زاران هاوڵاتی مه‌ده‌نی و ژن و منداڵ، هه‌روه‌ها ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌سی دیكه‌.

a2b8e019-1e63-4151-8697-2f657ef53fc3 d36b7c10-c60a-4e31-8760-93fd8437cf0e da474161-4619-4f5d-ad5c-eadb7cd4f0a3 ea6f20fa-0b3c-4546-8fa0-e48c4d958628

Back to top button