پارێزگاری هەولێر هەڵمەتێکی بۆ نەهێشتی زێدەڕۆیی کارەبای نشتیمانی ڕاگەیاند

فرسەت سۆفی پاریزگاری هەولێر مۆڵەتی یەک مانگ دەداتە هاونشتیمانیان بۆ ئەوەی پێوەری کارەبا ببەستن دەنا بە پێی یاسای دیاری کراو لێپێچینەوەیان لێ دەکرێت .

 

مۆڵەتی بەستنی پێوەری کارەبا بۆ سەرجەم هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر لە 1-12-2019 تا 1-1-2020 دیاری کراوە .

 

ئەو بڕیارە بە بێ جیاوازی هەموو خاوەن ماڵ و شوێنە بازرگانیەکان و مەزرەعەکانیش دەگرێتەوە .

 

تەنانەت ئەو خاوەن موڵکانەی تائیستا تاپۆیان بۆ نەکراوە بە شێوەی کاتی دەتوانن بەڵێن نامە پڕ کەنەوەو پێوەری ئاوو کارەبا ببەستن .

 

بەپێی قسەکانی پارێزگاری هەولێر ڕەزامەندی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە ، بۆیە هەرکەس سەرپێجی بکات لە دوای کرانەوەی پەڕاوی تایبەت ڕەوانەی دادگا دەکرێت .

 

لە کۆتایی کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەیدا فرسەت سۆفی پاریزگاری هەولێر داوا لە هەموو هاونشتیمانیانی پارێزگای هەولێر دەکات لەو دەرفەتە دیاری کراوەدا ڕەچاوی یاسا بکەن با غەرامە نەکرێن .

Back to top button