سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەدان
لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر داوای تورکیا گەیشتە ئەنقەرە ، لە دوای پێشوازیەکی فەرمی لە گەڵ مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبۆوە .
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، لە کۆنفرانسێکی هاوبەش دا هەر دووک لا سەبارەت بە تەوەری کۆبوونەوەکە لیداونیان دا .
بە پێی بەرنامەی دیاری کراوی ئەم سەردانە هەر ئێستا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری لە کۆشکی کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەدا .
ئەم هەواڵە لە دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکە نوێ دەکرێتەوە