ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندەرانی ئێرانی گەیشتە 366 کەس
کاناڵی تەلەگرام و ماڵپەڕی ( کەلیمە ) ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوی کردەوە ،سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو دەزگا ئەمنیەکانی ئێران پەی ڕاگەیاندوون ، حکومەتی ئێران تا ئێستا ناوی 366 کوژراوی خۆپیشاندانەکانی هەفتەی ڕابردوی ئێرانی تۆمار کردووە
ئەوە لە کاتێکدا پێشتر ناوەندی لێبوردەیی نێودەوڵەتی نوسیبوی ئاماری کوژراوانی ئێرانی 143 کەس راگەیەندراوە ، بەڵام روونیشی کردبۆوە ئەوە ئاماری ڕاستی ڕووداوەکان نییەو دەسەڵاتی ئێران خۆ دەبوێرێت لە ئاماری کوژراوان .
تا ئێستاش حکومەتی ئێران هێچ جۆرە ئامارێکی لە سەر کوژراوو بریندارانی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژ لەمەو بەری ئێرانی ڕانەگەیاندووە .