وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به توندی وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌داته‌وه

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران لێدوانه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رنسای له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند ئه‌م لێدوانانه‌نا به‌رپرسیارانه‌ن و بونیاد نه‌رنین.
عه‌باس موسه‌وی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه‌له ژێر رۆشنای ئه‌و دۆخه‌ی هاتۆته‌ئاراوه‌لایه‌نی ئه‌ورووپی ده‌یانه‌وێت ئالیه‌تی دیكه‌كارا بكه‌ن گوێ به‌رێككه‌وتن نه‌درێت ، ئه‌و شێوه لێدوانانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ری ده‌خات كه‌لێدوانی نابه‌رپرسیارنه‌ن و بونیادنه‌رنین.
هه‌روه‌ها گوتیشی له‌بنه‌ره‌تدا ئامانج له‌نوسینه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه، كه‌له‌نێو رێككه‌وتنه‌كه‌ماف به‌هه‌ردوو لای رێككه‌وتنه‌كه‌دراوه، هه‌نگاوه‌كای ئێران له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و مافانه‌بووه‌وه‌ك له‌مادده‌ی 36ـی رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه.
ئه‌مه‌له كاتێكدا یه‌كه‌پێشتر ژان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاندبوو بابه‌تی كاراكركدنی میكانیزمێكی نوێ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانه‌له‌یه‌كێك له‌خاله‌نوسراوه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ببێته‌هۆی سه‌پاندنی سزای نێوده‌وله‌تی، كه‌ئه‌مه‌ش وا ده‌بیندرێت كه‌تاران رێككه‌وتنه‌كه‌پێشێلده‌كات. هه‌روه‌ها گوتیشی مامه‌له‌ی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی و سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، پێناچێت ئه‌و باوه‌ڕه‌له‌لای ئه‌مریكا دروست بكات كه‌فشاره‌كانی له‌سه‌ر ئێران كه‌مبكاته‌وه.